گه‌رئه‌زانی بۆ من نابی عاشقی خۆتم مه‌که
من زۆر جار عاشقیان کردوم
گه‌ر ئه‌زانی بۆ من نابی شه‌یدام مه‌که
من زۆر که‌س شه‌یدای کردوم
گه‌ر ئه‌زانی برینه‌کانم شارێژ ناکه‌ی ئاڵۆز تری مه‌که
من هه‌میشه برینداریان کردوم
نامۆیم پێوه دیاره سێری شعره‌کانم بکه
من عه‌شق فێری کردوم
گه‌ر له عه‌شق ئه‌ترسم قه‌ت لۆمه‌م مه‌که
عه‌شق فێڵی زۆر لێکردم
بۆ خێندنه‌وه‌ی زیاتر تکایه کلیک له درێژه‌ی بابه‌ت بکه
من زۆر جار عاشقیان کردوم
گه‌ر ئه‌زانی بۆ من نابی شه‌یدام مه‌که
من زۆر که‌س شه‌یدای کردوم
گه‌ر ئه‌زانی برینه‌کانم شارێژ ناکه‌ی ئاڵۆز تری مه‌که
من هه‌میشه برینداریان کردوم
نامۆیم پێوه دیاره سێری شعره‌کانم بکه
من عه‌شق فێری کردوم
گه‌ر له عه‌شق ئه‌ترسم قه‌ت لۆمه‌م مه‌که
عه‌شق فێڵی زۆر لێکردم
فاڵچیه‌ک قاوه‌ی بۆ گرتمه‌وه وتی سێری فنجانه‌که بکه
فنجانه‌که هاواری کرد‌و پێی وتم
به‌ختی تۆ له‌ژێر به‌ردێکی گه‌وره‌یه‌و بروا به‌عه‌شق مه‌که
بۆیه منیش به‌و جۆره وتم
گه‌ر ئه‌زانی عه‌شقی تۆ دۆزه‌خێکه
لێم گه‌رێ با به‌ته‌نیا بم
--------------------------------------------------
به‌وه نیه خه‌نده له‌سه‌ر لێوم هه‌میشه
زه‌مه‌ن پیری کردم
ئێستا مه‌مله‌که‌تی دلم خامۆشه
فه‌له‌ک فێلی لێکردم
منی هێنایه ژین‌و هه‌ر خه‌مم به‌شه
به‌دبه‌ختی کردم
سه‌رتاپا دلیشم وه‌ک به‌رگم ره‌شه
زه‌مه‌ن له خشته‌ی بردم
خه‌می دلی خۆمه وشه به وشه
زه‌مه‌ن فێری کردم
پێی وتم تا ماوی خه‌م بنۆشه
به تالی گه‌وره‌ی کردم
دوێ شه‌و له شیرین خه‌و راپه‌ریم
یادی تۆ بو خه‌وی پێ زریم
ده‌سته‌کانی تۆ بو وتی هه‌لسا
لێوی تۆ بو له لێوم نووسا
دوێ شه‌و به‌یادی تۆ وه‌ک مۆم توامه‌وه
هه‌ر وه‌ک ده‌روێش به‌ده‌وری خۆما ئه‌سورامه‌وه
یادی تۆ هه‌میشه میوانمه
له‌گه‌ل فرمێسکی چاوانمه
به‌س ئه‌م جاره جێم مه‌هێله به ته‌نیایم مه‌سپێره
من به‌بۆنه‌ی چاوه‌کانی تۆیه دل خۆشم لێره
له دوریتا شیوه‌ن ئه‌که‌م سه‌ره‌پا ره‌ش ئه‌پۆشم
ده‌بمه شێتی شێتخانه‌و تالیو باده ئه‌نۆشم
بۆ کوێ ده‌رۆی حه‌زه‌کانم لێ کوێر ئه‌که‌ی
بێ سۆزی بێ دلی هه‌ست به‌تاوان ناکه‌ی
باوه‌شم فێره باوه‌شتا ته‌نیام مه‌که
له‌ناو عاشقانه روو زه‌ردم مه‌که
خۆ من تۆم ناو نا بو تاقانه‌ی دل
هه‌ر به منالی دلمت خسته ژێرگل
گه‌ر جێم بهێلی گه‌ردنت قه‌ت ئازا ناکه‌م
له‌ناو عاشقانا به تاوانبار ناوت ئه‌به‌م
به‌لام مه‌ستی من مه‌ی نیه به‌لکو تالی ژیانه
تالی ژیان زۆر به سۆیه وه‌ک تالی باده نیه
هه‌میشه نۆشی ئه‌که‌م سات‌و کاتی بۆ نیه
ئه‌م شه‌و مه‌ستم بۆ شه‌وانی رابردوو
بۆ ئه‌و کاتانه‌ی که له ده‌ستم چوو
مه‌ستم بۆ باوه‌شێکی کۆنه هه‌وارم
بۆ سارێژ کردنی دله‌ی پر له هاوارم
مه‌ستم هه‌تا ئه‌مرم هه‌ر به مه‌ستی
گله‌ی بێ لێت ئه‌ی عه‌شقو خۆشه‌ویستی
ئه‌مه‌وێ زۆر بنوسم تا هه‌موو زامه‌کانم سارێژ ئه‌بێت
ئه‌مه‌وێت زۆر بگریم تا چاوه‌کانم ووشک ئه‌بێت.
ئه‌مه‌وێ نیگارێک بکێشم وه‌ک خۆم سه‌ر لێ شێواوبێ
ئه‌مه‌وێ شعرێک بنوسم شاعیره‌که‌ی به‌عه‌شق ون بوبێ
که توشی عه‌شق بوم زۆر منال بوم بیرم نایه
له برا گه‌وره‌که‌م فێر بوم بۆ عه‌شق ئه‌م کرد لایه‌لایه
یه‌که‌م ئه‌وینم شۆخێکی شاری سلێمانی بوو
ئا له یادمه مالیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌که بوو
ئه‌و شه‌قامه جێی پیاسه‌و هاتوو چۆی منبو هه‌میشه
ئه‌و شه‌قامه نه پارکی ئازادی بو نه سه‌رچناریشه
به‌لام ئه‌م شه‌قامه پیرۆزه ئه‌وینێکم لێ ناسی
وه‌ک تابلۆیه‌ک خۆم به‌و ئه‌وینه هه‌لواسی
هیچ سلم نه‌کرد چووم پێم وت له‌ناخه‌وه
خۆشم ئه‌وێت وه‌لامێکم بده‌ره‌وه
ئه‌ویش وه‌ک من تازه عاشق بوو
ئه‌ویش وه‌ک من دل گه‌رم بوو
ئاخ ئه‌و سه‌رده‌مه عه‌شق چه‌ند پیرۆز بوو
خیانه‌تو بێ وه‌فای ئه‌و کات ناویان نه‌بوو
جاران گریانم بۆ عه‌شق ئه‌هات
هێنده پیرۆز بو له‌لام
که‌چی دوێنێ پێکه‌نینم پێ هات
عه‌شق رسوا بو له‌لام
تۆبه ئیتر سوجده‌ت بۆ ببه‌م
هه‌تا من ماوم
هه‌رگیز بروات پێ ناکه‌م
وه‌ک جاران نه‌ماوم
له بیرتا تێر تێرت ئه‌گریاندم؟
هه‌موو ساتی
گولی هیوات لێ هه‌لئه‌وه‌راندم
گشت وه‌ختێ
واز بێنه ئتر من تۆ ناناسم
تۆبه ئیتر
بۆ تۆ مل که‌چ ناکه‌م
جاریکی تر