خۆشه ویستی ناوت گه لێ پیرۆزه له لام هه ر چه نده ئازاره كانت زۆر به ئێشن وا خه ریكه ژیانم له ناو ئه بات .به لام هه ر چاوه رێی لوتفی تۆم هه میشه كۆیله یه كی به ر ده ستی تۆم .گه ر بشزانم له دایكی خۆمم ئه سێنیته وه ئاماده م هه ر له پێناوت گیان له ده ست بده م.
خۆشه ویستی تۆ پێم بلێ.وه لامم بده ره وه .تێم بگه یه نه....من خۆشه ویستی دایكم یا نیشتیمانم یا ئه و كچه كورده ی كه چاوه رێم خۆشم بوێ...له درگای دلم بداتو منیش درگای بۆ بخه مه سه ر پشت .....تۆ پێم بلێ كامیان بگرمه گۆشه ی دلمه وه ؟؟ئه و كچه كورده؟ یا دایكم ؟یا ئه و نیشتیمانه ی كه منی لێ گه وره بوو؟؟؟
تۆ وه لامم بده ره وه خۆشه ویستی...
بۆ خوێندنهوهی زیاتر کلیک له درێژهی بابهت بکه
خۆشه ویستی ناوت گه لێ پیرۆزه له لام هه ر چه نده ئازاره كانت زۆر به ئێشن وا خه ریكه ژیانم له ناو ئه بات .به لام هه ر چاوه رێی لوتفی تۆم هه میشه كۆیله یه كی به ر ده ستی تۆم .گه ر بشزانم له دایكی خۆمم ئه سێنیته وه ئاماده م هه ر له پێناوت گیان له ده ست بده م.
خۆشه ویستی تۆ پێم بلێ.وه لامم بده ره وه .تێم بگه یه نه....من خۆشه ویستی دایكم یا نیشتیمانم یا ئه و كچه كورده ی كه چاوه رێم خۆشم بوێ...له درگای دلم بداتو منیش درگای بۆ بخه مه سه ر پشت .....تۆ پێم بلێ كامیان بگرمه گۆشه ی دلمه وه ؟؟ئه و كچه كورده؟ یا دایكم ؟یا ئه و نیشتیمانه ی كه منی لێ گه وره بوو؟؟؟
تۆ وه لامم بده ره وه خۆشه ویستی...
خۆت زویر مه كه له پرسیاره كه م..ئه زانم ناته وێ وه لامم بده یته وه ..به لام ئه مه وێ جه نگت له گه ل بكه م به ره نگارت بمه وه چونكه تۆ ده رونه كانت پر خه یالو راچه له كاندن كردوه ..پێم بلێ ئه ی خۆشه ویستی..دایكم ؟ یا نیشتیمانه كه م ؟ یا كچه كورده كه ی كه چێرۆكی خه ونی خه یالی پێ نوسیمه وه ..؟؟كامیان ؟
دایكم؟؟؟له ئامێز بگرم ؟....دایكم خۆش ئه وێ زۆریش..به لام دورم لێی چۆن له ئامێزمی بگرم ؟؟من ئه مه وێ هه مو رۆژێك ده سته به سۆزه كانی دایكم ماچ بكه م .سوپاسی بكه م كه منی گه وره كرد ..ئه ی خۆشه ویستی..به لام دورم لێی دور تا بلێت..نه با نه ی بینمه وه ..واز بێنه .خۆشه ویستی واز بێنه ...
خۆشه ویستی ؟وه لام بده ره وه ..نیشتیمانه كه م له ئامێز بگرم ؟؟؟ نا ئه ویش ناتوانم ..جا خۆ ئه ویش به قه د دایكم لێم دوره .چۆن له ئامێزی بگرم ؟؟ خۆ ئه و نیشتیمانه ی من ده ریایه ك خوێنه ..ئه ترسم له و ده ریا خوێنه بخنكێمو ببمه قوربانی خۆشه ویستی .من نامه وێ بمرم ..جارێ سه ره تامه كچه كوردێك له خه یالمه .نامه وێ بمرم ..
خۆشه ویستی .هه ر وه لامت نه دامه وه خۆت گێل كرد له ئاست پرسیاره كانم...تكایه وه لامی ئه و پرسیاره م بده ره وه..خۆشه ویستی كچه كوردێك له ئامێز بگرم ؟؟؟تا جێگای دایك و نیشتیمانم بگرێته وه ؟؟؟نا ئه ترسم خۆشه ویستی .ئه ترسم خه ونێكی به تالم پێ دوباره كاته وه ..نا . نا .هیچیان له ئامێز ناگرم ..دلم چیتر به رگه ی ئازار ناگرێ...
ئه ی خۆشه ویستی..ببوره لێم ببوره ...
به لام هه میشه ئه تپه رستم..هه رگیز لێت ناتۆرێم تا ئه وینێكی پاك ئه دۆزمه وه ..هه ر چاوه رێم 
___________________________________________________________________
___________________________________________________________________
ته نیایی من و تۆ زۆر له مێژه هاورێی یه كین ر ه نگور وی یه كمان گرتوه تۆ له من فه رامۆش تر و من له تۆ تاریكتر ئه ی پێم نالێیت تا كه ی بێ چرا بین ؟ تۆ قه ت بیر له تیشكی هه تاو ناكه یته وه كه بۆ به یانیه ك تا مه زرۆیه ؟
ته نیایی...تۆ قه ت بیر له ئه ستێره كانی ئاسمان ناكه یته وه شه وان تێكرا جوانی خۆیان ئه نوێنن ئه وان ته نیا نین بۆیه جوانن .به لام ئێمه ناگه ین به جوانی چاوێكیش كه نا بینایه هیچ شتێك به دی ناكه ئێمه نا بوتین چونكه ته نیاین
ته نیای ... له مه به ستم تێ بگه ..
ئێمه تا ته نیا بین له هاژه ی چه مو روباره كان بێ گوێین ئێمه تا ته نیا بین له باوه شی ته نیای شه و رۆژ ئه كه ینه وه ..خۆت ده زانی ته نیای چه نده به سامه .ته نیای .وه ره به گوێم بكه . با ته نیا نه بین ..با بگه رێن به دوای ئه و كه سه ی كه وه ك ئێمه ته نیایه ..
ته نیای..تا كه ی له گه ل ناختدا ئه دوێیت ؟
ته مه ن به سه ر ئه چێ ته مه نیش چه ند زه رده خه نه یه كه دواتر ئه بێت به گریان گریانیش چه ند دلۆپێكه دواتر ئه بێ به ئاسوده ی ..باشه ته نیای؟ ئێمه زۆر كات پێ ئه كه نین ...زۆر كاتیش ئه گرین ..دواتر ئاسوده ئه بینه وه هه ر خۆمان خۆمان ژیر ئه كه ینه وه .هه ر خۆشمان بۆ خۆمان ئه گرین.
ئه ی بۆ لێوێكی تر نه خه ینه پێ كه نین ؟؟ ئه ی بۆ چاوێكی تر نه خه ینه گریان ؟؟ ئه ی بۆ دلێكی تر ئاسوده نه كه ین ؟؟
___________________________________________________________________
___________________________________________________________________
ئێوه ده زانن من بۆ هینده له عه شق په ستم ؟ كێ له ئێوه ئه یه وێ بزانێ سینه م هه ل درن ته ماشایه كی دلم بكه ن كون كون كراوه به گوله ی ژه هراوی عه شق و خۆشه ویستی ئه وسا تێ ده گه ن عه شق چه ند بێ وه فا بو له ئاستم
ئه ی نازانن بۆ هه میشه من له زه وی ده روانم .له چاوه كانم بپرسن ئه و پێتان ئه لێ ....له عه شقێكی تازه ئه ترسن پێم خۆشه هه میشه روو له زه وی بم كوا تاقه تی ته مه شا كردنی بێ وه فایه كی ترو عاشق كوشته رێكی ترم هه یه .
له عه شق په ستم.
ره نگه ئه وانه ی تا ئێشتا به گوله ی ژه هراوی عه شق بریندار نه كرا بن پێ بكه نن به دێر به دێری ئه م هه ل به سته م .به لام دلنیا بن عه شق باری بۆ كه س نیه ئه مرۆ نا سبه ی عه شق له سێداره ت ئه دات .
من بۆیه په ستم .
قه ت ده ست به رداری عه شق نابم هه موو جارێك تۆبه ده كه م ..كه چی وه ك جاری جاران ده ستی عه شق ئه گرمه وه و به ره و گۆره پانی مه رگ ئه چمه وه .
من بۆیه په ستم
خۆشه ویستی درۆی كرد له گه ل عه شقی باوان له گه ل خه ونی به تال له گه ل شێرین و فه رهاد له گه ل مه م و زین تۆ بزانه دلی چه نده ها عاشقی كرده وێرانه من چۆن په ست نه بم ئه وه دیاری عه شق بێ بۆ دل
من په ستم
له یه كه م ساته وه كه كه وتمه بۆسه ی عه شقه وه سه ره تای ته مه نم بوو هه ر به منالی دلیان پێ ناشتم له گۆریان نا نه یان هێشت بۆ ساتێ بۆنی گول بكه م هه میشه پایز بوو وه رزی ته مه نم به هارێكی تیا نه بوو
له یادمه شۆخه كه ی سه رچنارم به بۆنی سه روه ت و سامان چاویان كوێر كرد ئه ویش منی فرۆشت به قه سرو پاره .ئه ی من چۆن په ست نه بم خه ونی به تالم چۆن بیر چێ ئه و كه سه ی سالێك یاری به دلم كرد
چۆن په ست نه بم؟؟