2008/7/11

له پاش ئه وه ی پادشای دلم سووتا
به کێ بلێم قوربان
له پاش ئه وه ی قه لای خۆشه ویستیم روخا
کوا خۆشی ژیان

ئه و ئه ستێره یه ی که شه وانه من لێم ئه روانی
هه ور لێی وون کردم
بۆیه دلم که ساسه و پره له سووتان و نیگه رانی
فه له ک بێ گولی کردم

مه مله که تی دلم بۆنی بێ که سی لێ دێت
بێ ئالایه ولاتی دلم
بۆ سه ر لێوه بێ ماچه کانم خه نده یه ک نایه ت
گه لاوه رینه باخی گولم

قژه خاوه کانی عه شقم بێ شانه و ئالۆسکاون
سه رده مێکه نابریسکێنه وه
چاوه کانم لێلن به فرمێسک ماندوو خه و زراون
روخسارم به که س ناناسرێنه وه

له و رۆژه وه ی له چاوی ره ش و قژی خاوی دابراوم
جیهانی عه شقم وێرانه یه
هه ست و ده رونم مردون ته نها به لاشه ماوم
دل سووتاوو بێ هێلانه یه





کاتێک گوێم له ده نگت ئه بێت
وه خته له خۆم بای ده بم
ئازیزم هه ستێکم له لا دروست ئه بێت
به بێ مه ی دل خۆش ئه بم

ده نگی تۆ ئاوازێکی پر له جۆشه
پێم خۆشه گوێی لێ بگرم
گه ر ده نگت نه بیستم چرای دلم خامۆشه
به ره و نه مان ئه چم ئه مرم

ده نگی تۆ هه میشه له گوێم ئه زرنگێته وه
هه موو جار که بانگت ئه کردم
خوێنی دلم به ده نگی تۆیه به ده ماردا ئه سورێنه وه
تۆ به م چه شنا هۆگری ده نگت کردم

نووسینی: ‌ پەیوەند خیام ڕێکه‌وتی 02:43
چینی: دیاری نه‌کراو بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)