ئاوا بونی ئه وینیک)
واسالێک تێپه ری له سۆزی عه شقت به دورم
سه یره که تا ئێستا له ژین ماوم
له ئاوا بونی ئه وینت خۆش نابم و نابورم
شه وانه هێنده ی هه ورێک گریاوم
خۆزگه
جارێک له چاوه کانمت ئه پرسی
بۆ هێنده لێل وخامۆشن
تۆ له ئاهی عاشقێک سل ناکه یت و
ناترسی
که دوعاکانی به ره و دۆزه خت به رن
تۆ
خۆشه ویستیت خنکاند ئه وینت سه ر بری
گرت له ماچه کان به ردا
تۆ راستیت فرۆشت و درۆکانت کری
گوێت به گوناه نه دا
تۆ
ڤایرۆسی کوشتنی گشت ئه وینه کانی
دلێکت تیرۆر کرد
تۆ دوپشکێکی پر زه هری بیابانه کانی
عه شقێکت شه هید کرد
برۆ
ئیتر له وه زیاتر پێناسه ت ناکه م
با نه لێن شاعیرێکی زۆر بلێ یه
له عه شقت تۆبه ئه که م
تۆش برۆ ئاره زوت له هه ر کێ یه